کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

نەبوونی پێداویستیی پزیشکی هەڕەشە لە گیانی خەڵکی سەقز دەکات

10:25 - 24 رەشەمه 2719

دۆخی سەقز بەهۆی نەبوونی کەرەستەی پزیشکی بۆ پێشگرتن لە کۆرۆنا و هەروەها کەمتەرخەمیی کاربەدەستانی ڕێژیمی ئێران بەنیسبەت دابین‌نەکردنی کەلوپەلی پزیشکی هەڕەشە لە گیانی هاووڵاتییان دەکات.

لە سەقز دۆخی شارەکە ئاوارتەیە و پێداویستیی پزیشکیی زۆر کەمە و ڕێژیمیش هەتا ئیستا هیچ هەوڵێکی نەداوە.

نەخۆشخانەکانی سەقز پڕ بووە لە نەخۆشی تووشبوو بە کۆرۆنا و لە ئێستادا هیچ نەخۆشێکی ڕاناگرن؛تەنانەت ژمارەیەک لە پەرستار و دوکتورەکان بەهۆی نەبوونی پێداویستیی پزیشکی نەخۆشخانەکانیان بەجێهیشتووە.

لەو شارە دۆخەکە بەهۆی کۆرۆناوە زۆر شپرزەیە و هەتا ئێستا چەندین هاووڵاتیی گیانیان لەدەست داوە.

خەڵک لە شاری سەقز خۆیان دەستبەکار بوونە و شەقام، گەڕەک و کۆڵانەکان بە دەرمانی دژەگەند دەپڕژێنن.

هاووڵاتییان باس لەوە دەکەن، بەهۆی ئەوەیکە خزمەتگوزاری و کەلوپەلی پێویستی پزیشکی بۆ نەخۆشیی کۆرۆنا لە نەخۆشخانەی سەقز دابین ناکرێت، ئەگەری هەیە کادرە دەرمانییەکانی ئەو نەخۆشخانەیە تووشی کۆرۆنا ببن.

کاربەدەستانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران بەنیسبەت هەواڵ و زانیارییەکان لەبارەی نەخۆشیی کۆرۆناوە خۆ دەبوێرن و ڕاستییەکان لە خەڵک دەشارنەوە.