شارستانی "هلیلان" لە ئیلام کە بە جەمسەری بەرهەمهێنانی چەوەندەر لە پارێزگای ئیلام ناسراوە، نەبوونی کارخانەی قەند تامی شیرینی چەوەندەری لە زاری وەرزێڕاندا تاڵ کردووە.
شارستانی "هلیلان" کە زەوییەکی بەپیتی بۆ بەرهەمهێنانی بەرهەمە کشتوکاڵییەکان بەتایبەت چەوەندەری قەند هەیە بەڵام ئێستا کە وەرزی هەڵگرتنەوەی ئەو بەرهەمەیە وەرزێڕان ناچارن بەرهەمەکەیان بۆ ناوچەکانی دیکەی ئیلام و ئێران بنێرن.
٦٠ لەسەدی چەوەندەری بەرهەمهێنراوی ئیلام لە شارستانی "هلیلان" بەرهەم دێت و چاوەڕێ دەکرێت ئەمساڵ ١٢هەزار تۆن چەوەندەر لەو شارستانەدا هەڵبگیردرێتەوە.
بەرپرسانی ڕێژیمی ئێران بۆ چارەسەرکردنی کێشەی وەرزێڕانی ئەو ناوچانە بەڵێنیی دروستکردنی کارخانەیەکیان لە شارستانی "دێهلوڕان" داوە بەڵام هەتا ئێستا ئەو پڕۆژەیە بەهۆی نەبوونی بودجەوە نەچووەتە بواری جێبەجێ کردنەوە.