کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

نەبوونی کەرەستەی پێشگری پێویست لە مەریوان دۆخی پزیشک و پەرەستارانی خستووەتە مەترسییەوە

13:52 - 30 جۆزەردان 2720

بەهۆی کەمتەرخەمیی و نەبوونی کەرەستەی پێشگری لەبەرامبەر ڤایرۆسی کۆرۆنادا دۆخی کادری دەرمانی نەخۆشخانەکانی شاری "مەریوان" لە مەترسیی دایە وهەڕەشەی جیدیە بۆ سەر تەندروستیی پزشک، کادری دەرمانی، پەرستار وهەروەها خەڵکی ئەو شارە.

بەپێی زانیارییەکان چەند کەس لە کادری دەرمانی و پەرستارانی نەخۆشخانەکان "فەجر" و "بووعەلیـ"ـی شاری "مەریوان" وڵامی تاقیکارییەکانیان ئەرینی بووە وتووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوونە.

لەلایەن بەرپرسان و کاربەدەستانی ڕێژیم لەو نەخۆشخانە بە بیانووی کەمیی پێرسۆنێل و ‌هێزی کار ئیزنی خەواندن و لە دابڕگەڕاگرتنیان پێنەدراوە و پێیان ڕاگەیەندراوە کە دەبێت ڕۆژانە لەسەر کارەکانیان حازر بن.

ئەم کارەی بەرپرسانی ڕێژیم سەڕای گوێنەدان بە تەندروستیی پزیشک و پەرەستارکان، مەترسییەکی گەورەیە بۆ سەر تەندروستیی خەڵکی شاری "مەریوان".