کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

نەبوونی ئینتێرنێت لە گوندەکانی کوردستان قوتابییانی تووشی کێشە کردووە

12:17 - 7 رێبەندان 2721

نەبوونی ئینتێرنێت لە زۆربەی گوندەکانی کوردستان بووەتە هۆی کێشەی سەرەکی بۆ قوتابییان کە ناچارن لە بەفر و سەرمادا ڕێگای چەند کیلۆمیتریی بە پێیان بڕۆن.

لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاو بووەتەوە قوتابییانی گوندی ''سپی سەنگ'' سەر بە شاری پیرانشار بەهۆی نەبوونی هێڵی ئینتێرنێت بە شێوەی گرووپی لە سەرما و سۆڵەدا چەند کیلۆمیتر لە گوندی خۆیان دور کەوتوونەتەوە بۆ ئەویکە بتوانن بە شێوەی ئانلاین بخوێنن.

لە دوای داخرانی قوتابخانەکان بەھۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئێران و کوردستاندا، ڕێژیمی ئێران خوێندنی بە شێوەی ئانلاینی دەست پێکرد کە ڕێژەیەکی زۆر لە قوتابییان بە تایبەت لە گوندەکان دەستیان بە هێڵی ئینتێرنێت ڕاناگات.

بەهۆی نەبوونی ئینتێرنێت و خزمەتگوزاریی دیکە هەتا ئێستا ڕێژەیەکی زۆر لە قوتابییان وازیان لە خویندن هیناوە.

ئەم کێشانە لە کاتێکدایە کە ڕێژیم بەڵێنی به قوتابییان و بەکارھێنەرانی ئەپلیکەیشێنی شاد دابوو کە ئینتێرنێتی خۆڕاییان بۆ دابین بکات بەڵام هەتا ئێستا جێبەجێ نەکراوە.