کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

نەخۆشانی "ئێم ئێس" لە ورمێ خزمەتگوزاریی پێویستیان بۆ ناکرێت

18:16 - 25 گەلاوێژ 2721

نەخۆشیی "ئێم ئێس" لە پاڕێزگای "ورمێ" تەشەنەی سەندووە و ڕۆژ بە ڕۆژ ڕێژەی تووشبووان بەم نەخۆشییە زۆرتر دەبێت.

ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ٢٤ی گەلاوێژ سەبارەت بە پشتیوانی ‌نەکردنی بەرپرسان و کەمی و گرانبوونی دەرمان، ئەو نەخۆشانە لە پێش بینای ئەنجوومەنی "ئێم ئێسـ"ـی ورمێ کۆبوونەوەی ناڕەزایەتییان بەڕێوە برد.

ئەو نەخۆشانە لەگەڵ کێشەی خزمەتگوزاری و دەرمانی بەرەوڕوون و ئەوەش کاریگەرییەکی بەرچاوی لەسەر خراپتربوونی دۆخی ئەو نەخۆشانە داناوە.

نەخۆشانی "ئێم ئێسـ"ـی پارێزگای "ورمێ" هەتا ئێستا چەندین جار سکاڵایان تۆمار کردووە، بەڵام هیچ وڵامێکیان وەرنەگرتووەتەوە.

دەرئەنجامی لێکۆڵینەوە پزیشکییەکان دەریخستووە کە دوو فاکتەری "ژێنێتیک و چڵک" دەبنە هۆکاری لەکارخستنی "کۆئەندامی دەماری" و مرۆڤ تووشی نەخۆشیی "ئێم ئێس" دەکات.