کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

نەخۆشخانەکانی کرماشان بۆ فڕێدانی زبڵ تووشی کێشە بوونە

17:57 - 18 سەرماوەز 2720

شوێنی فڕێدانی زبڵەکانی نەخۆشخانەکانی کرماشان پڕ بووە و ئیتر جێگایەک بۆ زبڵەکان نەماوە.

"فەرەیدوون یاوەری" سەرۆکی پاراستنی ژینگەی پارێزگای کرماشان باسی لەوە کردووه، ئەو شوێنەی ئێستا زبڵی نەخۆشخانەکانی لێ فڕێ دەدەن پڕ بووە و ئیتر جێگایەکی نەماوە .

کەڵەکەکردنی زبڵە نوێیەکان لەسەر زبڵی کۆن بەپێچەوانەی ستانداردەکانی ژینگەیە و زیانێکی گەورەیە بۆ سەر ژینگە و ناوبراو لەمبارەوە ناڕەزایەتیی دەربڕیوە.

سەرۆکی پاراستنی ژینگەی پارێزگای کرماشان باسی لەوەش کردووە پێشتر زانکۆی زانستی پزشکیی کرماشان جێگایەکی بۆ فڕیدانی زبڵی نەخۆشخانەکان دیاری کردبوو بەڵام لەبەر دژایەتیکردنی خەڵکی ناوچەکە و ڕێکخراوی سەرچاوە سرووشتییەکان ڕێگە بەو کارە نەدراوە.

زبڵی نەخۆشخانەکان بریتین لەو سۆرەنگ، باند، لۆکەی خوێناوی، کەلوپەلی تیژ کە بۆ سەر ژینگە مەترسیدارن.