کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

نەخۆشخانەی بۆکان مافیاکان بەڕێوەی دەبەن

18:43 - 27 خەزەڵوەر 2721

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی "کوردستان میدیا" باندێکی مافیا پێکهاتوو لە کەسانی سەر بە ڕێژیم دەستیان بە ئازار و ئەزییەتی کادری دەرمانی لە نەخۆشخانەی بۆکان کردووە.

ئەو کەسانە بەهۆی ئەوەیکە لەلایەن کەسانی باڵادەستەوە پشتیوانییان لێ دەکرێت بە ویستی خۆیان لەگەڵ کادری دەرمانی هەڵسوکەوت دەکەن.

لە ئێستادا کە کادری دەرمانی بەهۆی کۆرۆنا لە ماندووییەکی زۆردا کات بەسەر دەبەن ئازار و ئەزییەتی ئەو کەسانەش ماندوویی کادری دەرمانی چەند بەرابەر زیاتر کردووە.

زانیارییەکان باس لەوە دەکەن، نەخۆشخانەی بۆکان ئێستا نزیک بە ٣٠ میلیارد تمەن قەررزدارە و هیچ شیرکەتێک مافی ئەوەی نییە کەلوپەلی پێویست بە نەخۆشخانە بفرۆشێت هەتا ئەو کاتەی کە ئەو باندە نەکەن بە شەریکی خۆیان.