کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

نەخۆشخانەی بۆکان ئیمکاناتی پێویستی بۆ خەڵک نییە

17:39 - 30 پووشپەڕ 2722

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی "کوردستان میدیا" نەخۆشخانەی بۆکان دۆخێکی زۆر نالەباری هەیە و ئیمکاناتی پێویست بۆ نەخۆشەکانی نییە.

بەپێی زانیارییەکان لە ئێستادا لە گەرمای نزیک بە ٤٠ دەرجە کەرەستەی فێنککەرەوەی زۆربەی بەشەکان بەتایبەت بەشی ACU  بە باشی کار ناکات.

بەشێکی زۆر لە نەخۆشەکان بەهۆی نەبوونی ئیمکانات تووشی کێشە بوونه.

نەخۆشخانەی بۆکان لەگەڵ کێشەی زۆر بەرەوڕووە و تەنانەت لە کاتی بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا"دا پێرسۆنێلەکانی ئەو نەخۆشخانەیە بەهۆی بێ‌ئیمکاناتی لە دژوارترین دۆخدا کاریان دەکرد.

مانگی خەزەڵوەری ساڵی ڕابردوو بەپێی هەواڵێک کە بە ماڵپەڕی "کوردستان میدیا" گەیشتبوو ئەو نەخۆشخانەیە نزیک بە ٣٠ میلیارد تمەن قەرزدار بوو.

بەهۆی ئەو قەرزە هیچ شیرکەتێک مافی ئەوەی نەبووە کەلوپەلی پێویست بە نەخۆشخانە بفرۆشێت.