کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

نەخۆشخانەی تایبەت بە نەخۆشیی شێرپەنجەی "قوروە" کراوە بە خەوتنگەی کوڕانە

12:22 - 26 پووشپەڕ 2722

بەپێی ڤیدیۆیەکی بڵاوکراوە، بەشێک لە نەخۆشخانەی تەواونەکراوی ناوەندی پێشگیری و پێشوەختەوەی دۆزینەوەی شێرپەنجە لە شاری "قوروە" کراوە بە خەوتنگەی کوڕانە و خەڵکی ئەو شارە بۆ بەدواداچوون و چارەسەریی نەخۆشییەکانیان دەچنە شارەکانی دیکە.

هەروەها ئەو نەخۆشخانەیە لە بواری پاک و خاوینی و تەندروستییەوە گرینگیی پێ نادرێت، بە شێوەیەک پڕ بووە لە بەرسوورکە و قالۆنچە و بەدوای پاشماوەکاندا دەگەڕێن.

لەلایەکی دیکەوە سەرەڕای بارودۆخی کەمیی ئاو، کەرەستەی خزمەتگوزاریی ئاو و ئاوەڕۆی ئەو نەخۆشخانەیە شکاون و ئاو و پیساییان لەبەر دەڕوات.

هەروەتر خەڵک سەبارەت بە نەبوونی ژینگەی سەوز و چیمەن لە دەوروبەری ئەو نەخۆشخانەیە ناڕەزایەتییان دەربڕیوە.