کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

نەخۆشخانەی ئەسڵیی ئیلام دەزگای "سی.تی.ئێسکەنـ"ـی نییە

18:48 - 14 گەلاوێژ 2720

نەخۆشخانەی "خومەینی" لە شاری ئیلام لەگەڵ کێشەی نەبوونی خزمەتگوزاری بەرەوڕوویە و تەنیا نەخۆشخانەی ئەسڵیی ئەو شارە دەزگای سی.تی.ئێسکەنی نییە.

ئەم نەخۆشخانەیە کە بە سەرەکیترین نەخۆشخانەی ئەم شارە ناسراوە، دەزگای سی.تی.ئێسکەنی نییە و نەخۆشەکان ناچارن بۆ ئەنجامدانی سی.تی.ئێسکەن بڕۆنە شارەکانی دیکە و ئەمەش مەترسیی تووشبوونیان بە نەخۆشیی کۆرۆنا زیاد دەکات.

نەخۆشەکان زۆرن ە پێویستیان بە دەزگای سی.تی.ئێسکەنە و کاربەدەستانی ڕێژیم بەنیسبەت بارودۆخی خراپی نەخۆشەکان کەمتەرخەمن.

کەمیی دەرمان و خزمەتگوزاری لە ئیلام کێشەی بۆ هاووڵاتییان دروست کردووە.