کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

نەخۆشخانەی"شائاباد"ـی کرماشان کێشەی خزمەتگوزاری هەیە

13:16 - 1 پووشپەڕ 2720

خەڵکی شاری "شائاباد"ـی کرماشان سەرەڕای بوونی ڕێژەیەکی زۆری حەشیمەت هێشتا لە زۆربەی خزمەتگوزارییەکان بە تایبەت نەخۆشخانەیەکی باش بێبەریین.

نەخۆشخانەی نوێی "شائاباد" کە لە بوومەلەرزەکەی "سەرپێڵ زەهاو"دا وێران بووە و هیچ هەوڵێک بۆ چاککردنەوەی ئەنجام نەدراوە، خەڵک بە ناچاری پەنایان بۆ نەخۆشخانە بێ ئیمکانات و کۆنەکەی ئەو شارە بردووە.

لە کاتی بڵاوبوونەوەی کۆرۆنادا پێویستی بە نەخۆشخانەیەکی گەورە و بەکەڵک بۆ ئەو شارە، زیاتر لە هەموو کاتێک ڕەنگی داوەتەوە.

سەرەڕای نەبوونی ئیمکانات و پێداویستیی پێویست، نەخۆشخانەیەکی بچووک، توانای وەرگرتنی هەموو نەخۆشەکانی نییە و خەڵکی "شائاباد" ناچارن بۆ چارەسەری نەخۆشەکانیان ڕوو بکەنە کرماشان یا شارەکانی دیکە ئێران.

هەر چەند کە بەرپرسانی ڕێژیم لە ڕابردوودا بەڵێنی نۆژەن کردنەوە و دابین کردنی ئیمکانتیان بە خەڵکی ئەو شارە داوە بەڵام هەتا ئێستا نەک هەر نۆژەن نەکراونەتەوە بەڵکو لە کەمترین ئیمکاناتی سەرەتایی پزیشکیش بێبەرین.