کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

نەخۆشی کۆرۆنا خەڵکی شاری سەقزی خستووەتە دۆخێکی زۆر دژوارەوە

10:53 - 25 رەزبەر 2720

خەڵکی شاری سەقز بەهۆی تووشبوون بە نەخۆشی کۆرۆنا، لە دۆخێکی مەترسیداردان و ڕێژەیەکی زۆر خەڵک بەهۆی ئەو نەخۆشییەوە گیانیان لەدەست داوە.

بەپێی زانیارییەکان کادری دەرمانی و پەرستارانی نەخۆشخانەکانی سەقز زۆر هیلاکن و هەروەها دەرمان  لە دەرمانخانەکان دەست ناکەوێت و کەسانی هەژار و کەم داهات لەگەڵ کێشەی جیددی بەرەوڕوون.

هەروەها ئەو کەسانەی نەخۆشیی دڵیان هەیە یان بەساڵاچوون زیاتر مەترسی گیان لەدەستدانیان هەیە و هاتووچۆ لە نێوشاردا ئاساییە و ڕێژیم بۆ قەدەغەکردنی هاتوچۆ هیچ هەنگاوێکی هەڵنەگرتووە.

لە هەموو پارێزگاکانی کوردستان بەرزبوونەوەی ڕێژەی تووشبووی کۆرۆنا و هەروەها کەمی و گرانیی دەرمان خەڵکی تووشی قەیران کردووە.

ئەمە لە کاتێکدایە کە پارێزگاری سنە ڕێز لە دەستوپێوەندەکانی ڕێژیم لە زانکۆی زانستیی سنه دەگرێت کە گوایە لە ڕووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنادا سەرکەوتوو بوونه.