کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

نەخۆشە کۆرۆناییەکان لە ئێران بەئەنقەست گیانیان لێ دەستێندرێت

11:59 - 7 خەزەڵوەر 2720

لە نەخۆشخانەکانی کوردستان و ئێران نەخۆشە کۆرۆناییەکان بەئەنقەست گیانیان لێ دەستێندرێت و هەتا ئێستا چەندین نەخۆش بەم شێوەیە گیانیان لەدەست داوە.

بەپێی زانیارییەکان کە بڵاو کراوەتەوە، سێ کارمەندی نەخۆشخانەیەک لە تاران بەئەنقەست دەزگای ئۆکسیژێنیان دەستکاری کردووە و بووەتەوە هۆی مردنی سێ نەخۆشی کۆرۆنایی.

ڕۆژنامەی "هەمشهەریـ"ـی ڕێژیم بڵاوی کردووەتەوە، بەشی چاودێریی تایبەت لە شیفتی شەودا بەئەنقەست دەزگای ئۆکسیژێنیان لەسەر نەخۆشەکان گرتووەتەوە و لە ئەنجامدا سێ نەخۆش گیانیان لەدەست داوە.

لەو پێوەندییەدا لە ماوەی ڕابردوودا لە نەخۆشخانەی مەریوان نەخۆشێکی کۆرۆنایی بەهۆی نەبوونی ئۆکسیژێن گیانی لەدەست دابوو.

لە سەقز بە هەمان شێوە هاووڵاتییان باس لەوە دەکەن کە نەخۆشە کۆرۆناییەکان بەهۆی نەبوونی خزمەتگوزاری گیانیان لەدەست دەدەن.

لەلایەکی دیکەوە "سیما سادات لاری" وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی دانی بەوەدا ناوە کە ئەندامانی لەشی هەندێک لە نەخۆشەکان کە کۆرۆنایان نییە، دەردەهێنرێت و دواتر ڕادەگەیەندرێت کە بە کۆرۆنا گیانیان لەدەست داوە.

لە هەندێک لە نەخۆشخانەکانی وەک تاران، تەورێز و تەنانەت لە ورمێ، ئەندامانی لەشی نەخۆشەکان دەرهێندراوە.