کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

نەخۆشەکانی دیالیزی لە تەنیشت نەخۆشەکانی کۆرۆنایی دیالیز دەکرێن

11:29 - 24 خاکەلێوه 2720

لە نەخۆشخانەکانی کوردستان و ئێران ئەگەرچی نەخۆشەکانی کۆرۆنای لێ خەوێندراوە بەڵام تووشبووان بە نەخۆشیی کۆرۆنا لە نەخۆشەکانی دیکە جیا ناکرێنەوە.

لە نەخۆشخانەکانی کوردستان تووشبووان بە کۆرۆنا لە بەشێکی جیاوازدا نەخەوێندراون.

بە وتەی هاووڵاتییان، نەخۆشەکانی دیالیزی لە نەخۆشخانەی مەهاباد لە تەنیشت نەخۆشەکانی کۆرۆناییدا دیالیزیان بۆ دەکرێت.

جیانەکردنەوەی تووشبووان بە کۆرۆنا لە نەخۆشەکانی دیکە ناڕەزایەتیی باقیی نەخۆشەکانی دیکەی لێکەوتووەتەوە.

نەخۆشخانەکان لە کاتی ئێستادا بەهۆی دۆخی کۆرۆناوە لەگەڵ کێشەی زۆر بەرەڕوون.

نەبوونی کەلوپەلی پزیشکی، کەمیی کادری دەرمانی و دابیننەکردنی خزمەتگوزاریی پزیشکی بووەتە هۆی ئەوەیکە گیانی پەرستارەکانیش بکەوێتە مەترسییەوە.

کاربەدەستانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران خۆیان باس لەوە دەکەن کە بۆ پێشگرتن لە نەخۆشیی کۆرۆنا جیا لەوەیکە درەنگ ئیقدامیان کردووە، لەگەڵ کێشەی پزیشکیش بەرەوڕوون.