کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

نەرۆز هێمای پووشاڵیی ڕێژیمی ئێرانی تێکشاند

10:42 - 1 خاکەلێوه 2719

کوردستان میدیا: خەڵکی تیکۆشەری کوردستان بە بۆنەی دوایین ڕۆژی ساڵی ١٣٩٧ی هەتاوی  و هاتنی ساڵی نوێ لە سەرتاسەری کوردستان بە شێوەی جۆراجۆر ڕێوڕەسمی تایبەتیان بەڕێوە برد.

ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ٢٩ی ڕەشەمەی ١٣٩٧ی هەتاوی، کە دوایین ڕۆژی ساڵی ٩٧ بوو، خەڵکی کوردستان، بۆ پێشوازی لە ساڵی نوێ و جێژنی نەورۆز لە شار و گوندەکانی کوردستان ئاگری نەورۆزیان هەڵکرد و بەپیر ساڵی نوێیەوە چوون.

بەڕێوەچوونی جێژنی نەورۆز، هەڵکردنی ئاگری نەورۆز، شایی و هەڵپەڕکێی خەڵکی کوردستان لە کاتێکدابوو کە ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران بە هەموو هێزە هەڕەشەی لە خەڵکی کوردستان دەکرد کە نابێت نەورۆز بەڕێوە ببەن.