کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

"نەفتالی بێنت": دەستدرێژیی گرووپەکانی سەر بە ڕێژیمی ئێران بە زەبرلێدان بە تاران وڵام دەدەینەوە

11:45 - 12 سەرماوەز 2721

"نەفتالی بێنت" سەرۆکوەزیری ئیسرائیل ڕایگەیاند: "ئەگەر هەر جۆرە دەستدرێژییەک لەو گرووپ و ملیشیایانەی کە لەلایەن ڕێژیمی ئێرانەوە پشتیوانییان لێ دەکرێت ببینین، لە تارانی پێتەختی ڕێژیمی ئێران وڵامیان دەدەینەوە:.

"بێنت" لە حاڵێکدا ئەو هەڕەشەیەی کردووە کە ڕێژیمی ئێران ڕۆژی ڕابردوو ١١ی سەرماوەز بە هیوای وەرگرتنی قانی زیاتر لە ڕەوتی دانیشتنەکانی بەرجام خەریک بە دانوستان بووە.

"موساد" لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا زیانی قەرەبوونەکراوی لە بەرنامەی ناوکیی ڕێژیمی ئێران داوە، وەک "تەقینەوەکانی دامەزراوەی ناوکیی نەتەنز و کوشتنی موحسێن فەخریزادە".

ڕێژیمی ئێران چەندین ساڵە دژی ئیسرائیل و هاوپەیمانەکانی لە شەڕدایە، هەروەها پشتیوانیی ماڵی لە گرووپە تێرۆریستییەکانی ناوچەکە دەکات.

لە ئێستادا ئیسرائیل بە نیازە هێرش و دەستدرێژیی گرووپەکانی سەر بە ڕێژیمی ئێران بە زەبرلێدان لە تاران وڵام بداتەوە و "بێنت" وتوویەتی: "ئەوە دەستپێکی کارەکەمانە".