کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

نەوتی ئێران لە ماوەی ٢٢ ساڵی ڕابردوودا گەیشتە نزمترین ئاستی خۆی

19:00 - 9 بانەمەڕ 2720

لە ماوەی چوار مانگی سەرەتای سالی ٢٠٢٠ی زایینیدا هەر بەرمیل نەوتی ئێران ٨٣ لەسەد دابەزی.

نرخی هەر بەرمیل نەوتی ئێران لە چوار مانگی ڕابردوودا لە ٦٠ دۆلارەوە گەیشتووەتە ١٠ دۆلار ونرخی نەوت نزمترین ئاستی خۆی لە ماوەی ٢٢ ساڵی ڕابردوودا تۆمار کرد.

بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، ڕەوتی دابەزینی نرخی نەوت لە جیهاندا مەندیی ئابووریی بەدواوە بووە.

 لە ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ٨ی بانەمەڕ، هەر بەرمیلێک نەوتی ئێران بە ١٠ دۆلار و ٣٧ سێنت مامەڵەی پێ کراوە.

هاوکات باس لەوەش دەکرێت کە ڕۆژی دووشەممە یەک بەرمیل نەوتی ئێران بە ٧ دۆلار و ٦٤ سێنت فرۆشرابێت.

ئەمە لە حاڵێکدایە کە پێشتریش بەهۆی گەمارۆکانی ئامریکا بۆ سەر ئێران، لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا، هەناردەکردنی ٢.٢ ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژدا بۆ ٣٠٠ هەزار بەرمیل دابەزیوە.

بەپێی ئەو هەلومەرجە و بەردەوامیی گەمارۆکانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئامریکا بۆ سەر ئێران، پێشبینی دەکرێت کە لە ساڵی ١٣٩٩ی هەتاوی، داهاتی ئێران بە زەحمەت بگاتە یەک میلیارد دۆلار.