کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

نەورۆزانەی ''پارێزەرانی ژیان'' بۆ خەڵکی کوردستان

11:11 - 29 رەشەمه 2719

بەبۆنەی هاتنی سەری ساڵی تازە و جێژنی نەورۆزەوە، ''پارێزەرانی ژیان'' یارمەتیی بنەماڵە کەمداهاتەکان دەدەن.

لە سنە کەمپەینێک لەژێر ناوی ''یارمەتیدەری یەکتر بین'' کە لەلایەن پارێزەرانی ژیانەوە بە شێوەی خۆڕسک ڕێکخرابوو، لە بەرەبەری هاتنی جێژنی نەورۆز، سەردانی ماڵی کەمداهاتەکانیان کردووە و هەندێک پێداویستیی ڕۆژانەیان بەسەریاندا بڵاو کردووەتەوە.

ئەم هەوڵەی ''پارێزەرانی ژیان'' بە ئامانجی یارمەتی، یەکڕیزی و یەکگرتوویی زیاتری کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان ئەنجام دراوە.

هەروەها بە دروشمی ''با ماڵەکانمان بکەینە چاوگی ئاگر''، داوایان لە خەڵکی کوردستان کردووە کە بۆ پێشگیری لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە جیژنی نەورۆزدا لە ماڵەکانی خۆیان بمێننەوە.

لە دوای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و بێ کیفایەتیی بەرپرسانی ڕێژیمی ئێران لە کۆنترۆڵی ئەم قەیرانەدا، خەڵکی کوردستان بە شێوەی خۆڕسک، کەمپەینی ''پارێزەرانی ژیانـ''ـیان ڕاگەیاند کە وێڕای دژەگەندکردنی شارەکانی خۆیان، بە کۆکردنەوەی پێداویستی و بڵاوکردنەوەیان بەسەر بنەماڵە هەژارەکاندا چالاکانە هەوڵیان داوە.