کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

نەورۆزی کوردەواری لە "چەشمییەر" بەڕێوە چوو

10:38 - 6 رەشەمه 2721

ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی ٥ی ڕەشەمە ڕێوڕەسمی نەورۆز لە گوندی "چەشمییەر" سەر بە شاری مەریوان بە بەشداریی خەڵکێکی بەرچاو لە گوندە بەڕێوە چووە.

ئەو ڕێوڕەسمە سەرەڕای ئەوەیکە سپای تێرۆریستی پاسداران هەڕەشەی لە خەڵک کردبوو نابێ ئەو بەڕێوە بچێت بەڵام خەڵکی ئەو گوندە ڕێوڕەسمەکەیان بەڕێوە بردووە.

هەموو ساڵێک لە بەربەری هاتنی نەورۆز خەڵکی کوردستان بە شێوەیەکی بەرین و بە شێوازی جۆراجۆر ڕێوڕەسمی تایبەت بەڕێوە دەبەن.

سەرەڕای هەوڵەکانی ڕێژیمی ئێران بۆ پێشگرتن لە بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی نەورۆز خەڵک نەورۆزی کوردەواری پیرۆز دەکەن.