کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هاتنی "با" لە شنۆ خەساری بە وەرزێڕان گەیاند

12:14 - 13 جۆزەردان 2721

"ساڵح ڕاوەندی" سەرۆکی ئیدارەی کەشناسیی شاری "شنۆ" وتوویەتی خێرایی هاتنی "با" لە "شنۆ" ٩٠ کیلۆمەتر لە کاتژمێرێک دابووە و کێشەی بۆ خەڵکی ناوچە دروست کردووە.

"ساڵحی" ڕایگەیاندووە چەند ڕۆژ لەمەوپێش هاتنی "با" لە شنۆ دەستیپێکردووە و هەتا چەند ڕۆژی دیکەش بەردەوام دەبێت.

هەروەها وتوویەتی خێرایی "با" هەتا ئەو ڕادەیە بووە کە بووەتە هۆکاری شکانی لقی دارەکان و وەرینی میوەکانی بەهاری، وەک گێلاس و شەلیل و هەروەها هاتووچۆی خەڵکیش تووشی گرفت بووە.

هەر لەو پێوەندییەدا لە شارۆچکەی سیلوانا "با" خەساری زۆری مادیی بە خەڵک گەیاندووە و خێرایی "با" هەتا ئەو ڕادەیە بووە کە بووەتە هۆکاری شکانی دار و وەرینی میوە بەهارییەکان، هەروەها خەساری بە خانووی هاووڵاتییان گەیاندووە.