کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هاتنی تۆز و خۆڵ و پیسیی هەوا زۆربەی شار و ناوچەکانی کوردستانی گرتەوە

13:19 - 26 بانەمەڕ 2722

دروستبوون و هەستانی تۆز و خۆڵ لە وڵاتانی سووریە و عێراق و هاتنی ئەو تۆز و خۆڵە لە ڕێگای شەپۆلەکانی باوە، ئاسمانی بەشێک لە ناوچەکانی ناوەندی ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستانی گرتەوە.

ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ٢٦ی بانەمەڕ تۆز و خۆڵ پارێزگاکانی ورمێ، کرماشان، ئیلام، لوڕستان تەورێز، ئەردەبێڵ، باکووری زەنجان، قەزوین و کەنارەکانی دەریای خەزەری گرتەوە.

پێشبینیی ئەوە دەکرێت کە تاکوو ڕۆژی هەینی شەپۆلی تۆز و خۆڵ بە باوە زۆربەی ناوچەکانی باکووری ئێران بگرێتەوە.

هەروەها پێشبینیی ئەوە دەکرێت کە لە ڕۆژانی داهاتوودا بەهۆی هاتنی "با"ی توند و هەستانی تۆز و خۆڵ، هەوای ناوچەکان پیس ببێت و ئاستی دیتن کەم ببێتەوە.