کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هاتنە دەرەوەی ئامریکا لە ڕێککەوتنی "هەرێمیی پاریس"

18:03 - 14 خەزەڵوەر 2720

ئامریکا لە مانگی خەزەڵوەری ٩٩ی هەتاویدا بە فەرمی لە ڕێککەوتنی "هەرێمیی پاریس"هاتە دەرەوە.

وەزارەتی دەرەوەی ئامریکا لە ساڵی ڕابردوو لە نامەیەکی فەرمیدا بۆ "ئانتۆنیۆ گوترێش" سەرۆکی ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان ڕایگەیاندبوو کە لەو ڕێککەوتنامەی دێتەوە دەرەوە.

هاتنە دەرەوە لەم ڕێککەتنامەیە یەک لەو بەڵێنییە گرینگانە بوو کە "دانڵد ترامپ" لە کاتی هەڵبژاردنەکانی ساڵی ٢٠١٦ی زایینی بە دەنگدەرانی دابوو.

هاتنە دەرەوەی ئامریکا لەو ڕێککەتنامەیە کە زۆربەی وڵاتانی جیهان تێیدا ئەندامن، ڕێک لە ڕۆژێکدا ڕادەگەێندرێ کە ئاکامی هەڵبژاردنی سەرکۆماریی ئامریکا لە نێوان "دانڵد ترامپ" و"جۆ بایدن" ڕادەگەێندرێ.

بەپێی زانیارییەکان هێشتا ڕوون نییە ئامریکا دەیهەوێ بۆ ماوەی زۆر لەو بەڵێننامەیەدا بمێنێتەوە یا نا؛ بەڵام "جۆ بایدن" نوێنەری دێموکراتەکانی ئامریکا ڕایگەیاندووە:  "ئەگەر لە هەڵبژاردنەکاندا بیباتەوە دەگەڕێتەوە بۆ ئەو بەڵێننامەیە".

زانایان لەو باوەڕەدان کە شوێندانەریی گازی گوڵخانەیی بەهۆی چالاکییەکانی مرۆڤ گەرمای زەویی بەنیسبەت ساڵەکانی ١٨٥٠ هەتا ١٩٠٠ی زایینی پێش گەشەی پیشەسازی ١.٥ دەرەجە گەرمتر بووە.