کوردستان میدیا: شاندێکی حیزبی دێمۆکرات به سه‌رپه‌رستیی به‌ڕێز مسته‌فا هیجری، سه‌ردانی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌کگرتووی ئیسلامیی کوردستانیان له شاری هه‌ولێر کرد.
به‌پێی راپۆرتی هه‌وا‌ڵنێرى کوردستان میدیا، ٢٩ی پووشپه‌ڕی ١٣٩١ی هه‌تاوی شاندێکی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران به سه‌رپه‌رستیی به‌ڕێز مسته‌فا هیجری سکرتێری گشتیی حیزب، سه‌ردانی مه‌کته‌بی سیاسیی یه‌کگرتووی ئیسلامیی کوردستانیان کرد و له‌لایه‌ن شاندێکی ئه‌و حیزبه‌وه به سه‌رپه‌رستیی به‌ڕێز مامۆستا محه‌ممه‌د فه‌ره‌ج، ئه‌مینداری گشتیی یه‌کگرتووی ئیسلامییه‌وه، پێشوازییان لێ‌کرا.
به‌ڕێز مسته‌فا هیجری زۆر به گه‌رمی پیرۆزبایی له ته‌واو بوونی کاره‌کانی کۆنگره‌ی یه‌کگرتووی ئیسلامی و هه‌ڵبژاردنی مامۆستا محمد فه‌ره‌ج به ئه‌مینداری گشتیی یه‌کگرتووی کرد و سه‌باره‌ت به بارودۆخی ناوچه، ئاڵوگۆڕه‌کانی دوای به‌هاری عه‌ره‌بی، بارودۆخی ناله‌باری رێژیمی ئیسلامیی ئێران له بواری گرانی و بێ‌کاری، بارودۆخی رێژیمی ئێران له دونیای ده‌ره‌وه و له ئاستی نێوده‌وڵه‌تیدا و ئاسته‌نگه‌کانی ئوپۆزسیۆنی رێژیم ئێران و کێشه‌کانی به‌رده‌م کورد له کوردستانی ئێران خسته به‌ر باس و لێکدانه‌وه و رۆڵ و کاریگه‌ریی هه‌رێمی کوردستانی له بارودۆخی عێراق به‌رز نرخاند.
دواتر مامۆستا محه‌ممه‌د فه‌ره‌ج، وێڕای سپاس و ده‌ربڕینی خۆشحاڵیی خۆی له سه‌ردانی به‌ڕێز مسته‌فا هیجری و شاندی هاوڕێی، وێرای په‌سندی بۆچوونه‌کانی به‌ڕێز هیجری، روانگه و بۆچوونی خۆی سه‌باره‌ت به پرسه سیاسییه‌کان خسته‌ڕوو و له‌سه‌ر بردنه پێشی سیاسه‌تی هه‌نووکه‌یی خۆیان له‌هه‌مبه‌ر کێشه و پرسه پێوه‌ندیدارکانی بارودۆخی کورد و عێراق، پێداگریی کرده‌وه و به خۆشحاڵییه‌وه باسی له‌و ئاڵوگۆڕانه کرد که به‌سه‌ر رێژیمه دیکتاتۆره‌کان له ناوچه‌که‌دا هاتووه.
پاشان هه‌ردوو لایه‌ن، له‌سه‌ر پته‌وتر کردنی پێوه‌ندیی نێوان حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران و یه‌کگرتووی ئیسلامی کوردستان، پێداگرییان کرده‌وه.