کوردستان میدیا: دوو شاندی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران و کۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستانی ئێران، پێشوازییان له شاندی حیزبی یه‌کیه‌تیی دێمۆکراتیکی کورد له سووریه له شاری هه‌ولێر کرد.
به‌پێی راپۆرتی ماڵپه‌ڕی کوردستان میدیا، سه‌ر له به‌یانیی رۆژی دووشه‌ممه، رێکه‌وتی ١٣ی خه‌رمانانی ١٣٩١ی هه‌تاوی، له بنکه‌ی نوێنه‌رایه‌تیی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران له شاری هه‌ولێر، دوو شاندی هاوبه‌شی کۆمه‌ڵه‌ی شۆرشگێڕی زه‌حمه‌تکیشانی کوردستانی ئێران به سه‌رپه‌رستیی به‌ڕێز نه‌جمه‌دین گوڵپه‌روه‌ر و حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران به سه‌رپه‌رستیی به‌ڕێز تاهیر مه‌حموودی، پێشوازییان له هه‌یئه‌تێکی حیزبی یه‌کیه‌تیی دێمۆکراتی کورد له سوریه (یه‌کیه‌تی) به سه‌رپه‌رستی ئه‌بوو سابیر، ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسی و نوێنه‌ری یه‌کیه‌تی له هه‌ولێر، کرد.
به‌ڕێز ئه‌بوو سابیر، به بۆنه‌ی رێککه‌وتننامه‌ی هاوبه‌شی نێوان کۆمه‌ڵه و حیزبی دێموکرات به گه‌رمی پیرۆزبایی خۆی پێشکەش کرد و به مایه‌ی خۆشحاڵیی خه‌ڵکی کوردستان و هه‌روه‌ها به هه‌نگاوێکی گرینگ بۆ سه‌رجه‌م هێز و لایه‌نه سیاسییه‌کان و دۆستانی بزووتنه‌وه‌ی کوردی له قه‌ڵه‌م دا.
نوێنه‌رانی هه‌ردوو حیزب، وێڕای ده‌ربڕینی خۆشحاڵیی خۆیان له هاتنی ئه‌و هه‌یئه‌ته، خاڵه‌کانی ئه‌و رێککه‌وتنامه‌یان شی کرده‌وه و له‌سه‌ر پته‌وتر کردنی پێوه‌ندی نێوان حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران و کۆمه‌ڵه‌ی شۆرشگێری زه‌حمه‌تکێشانی کوردستانی ئێران، پێداگرییان کرده‌وه.
دواتر له که‌شێکی زۆر دۆستانه‌دا هه‌ر سێ لایه‌ن روانگه و بۆچوونه‌کانی خۆیان له‌سه‌ر وه‌زعی سووریه و ئێران هێنایه به‌ر باس لێکدانه‌وه.