کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هاودیتنی شاندی حیزبی دێمۆکرات و کۆمەڵە لە شاری هەولێر

16:31 - 15 رەشەمه 2712

کوردستان میدیا: شاندێکی پێوەندییەکانی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران لەشاری هەولێر، لەگەڵ شاندێکی پێوەندییەکانی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران کۆبۆوە.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، شاندی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران بە سەرپەرستی نەجمەدین گوڵ‌پەروەر بەرپرسی پێوەندییەکانی هەولێر، لەلایەن شاندی پێوەندییەکانی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێرانەوە بە سەرپەرەستی محەممەد ساڵح قادری ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی و بەرپرسی پێوەندییەکانی حیزب لە هەولێر پێشوازیی لێ‌کرا.
لەو دانیشتنەدا بەڕێز نەجمەدین گوڵ‌پەروەر وێڕای سوپاس لە پێشوازی گەرمی پێوەندییەکانی حیزب، پیرۆزبایی بە بەڕێز محمدساڵح قادری بە بۆنەی دەست بە کار بوونی وەک بەرپرسی پێوەندییەکانی هەولێر کرد.
دواتر بەڕێز قادری باسێکی لەسەر دوایین رووداوەکانی ئێران بە گشتی و کوردستان بە تایبەتی و پێوەندی و هاوکاریی حیزبی دێمۆکرات لەگەڵ حیزبە کوردییەکان لە هەموو پارچەکانی دیکەی کوردستان و هەروەها ئاماژەی بە بڕیارەکانی کونگرەی ١٥ی حیزبی دێمۆکرات کرد.