کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هاودیتنی شاندێکی کۆمیتەی حیزب لە دانمارک لەگەڵ چەندین لایەن و رێکخراوی دیکە

18:58 - 29 خەزەڵوەر 2712

کوردستان میدیا: شاندێکی کۆمیتەی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران ــ دانمارک، سەردانی چەندی لایەن و کەسایەتییان لە شاری کۆپپێنهاگن، پایتەختی ئەو وڵاته کرد.


بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، رێکەوتی ٢٨ی خەزەڵوەری ١٣٩١ی هەتاوی، شاندێکی کۆمیتەی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران ــ دانمارک، لەگەڵ شاندێکی هاوبەشی پارتی دێمۆکراتی کوردستان ــ باکوور، پارتی سوسیالیستی کوردستان ــ باکوور و کۆمکار لە بارەگای کۆمکار لە شاری کۆپێنهاگ دیدار و چاوپێکەوتنیان پێکهێنا.
هاوکاری و هاوئاهەنگی کار و چالاکییەکانی لایەنەکانی کۆبووەوە و لێک نزیک کردنەوەی لایەنە کوردییەکان لە وڵاتی دانمارک و هەروەها کۆنگرەی ١٥ی حیزبی دێمۆکرات، بابەت‌گەلێک بوون لەسەریان ئاڵوگۆڕی بیروڕا کرا.
لەم دیدارەدا شاندی حیزب لە بەڕێزان سولەیمان کەڵەشی بەرپرسی کۆمیتەی حیزب لە دانمارک، دوکتور سەعید سوڵتان‌پوور نوێنەری حیزب لە دانمارک، جەمشید خوسرەوی، دیار مەولایی و کاوس عەزیزی ئەندامانی کۆمیتەی حیزب لە دانمارک پێک هاتبوو.
هەروەها شاندی پارتی دێمۆکراتی کوردستان ــ باکوور، لە بەڕێزان عەلیم و سۆفی بەرپرسانی ئەو پارتە پێکهاتبوو.
بەڕێز یەڵماز بەرپرسی پارتی سوسیالیستی کوردستان و بەڕێزان زنار و سەرحەد نوێنەرانی کۆمکاریان پێک هێنابوو.
هەر لە ئێواەری هەمان رۆژدا شاندی کۆمیتەی حیزب لە دانمارک لەگەڵ بەڕێزان عەدنان بەرپرسی کۆمەلە کوردییەکانی دانمارک و میرزا بەرپرسی ئینستیاتیفی کورد کۆبوونەوە.
لەم هاودیتنەشدا کۆنگرەی ١٥ی حیزبی دێمۆکراتی کوردستان و هاوکاری و هاوئاهەنگیی هێزە کوردییەکان لە وڵاتی دانمارک کۆمەڵە بابەتێک بوون لەسەریان باس کرا.