کوردستان میدیا: کۆمیته‌یی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران ــ ئوسترالیا، له‌گه‌ڵ ئه‌ندام پارلمانی ئه‌و وڵاته دیدار و چاوپێکه‌وتنی ئه‌نجام دا.
به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو به ماڵپه‌ڕی کوردستان میدیا، رێکه‌وتی ١٥ی جۆزه‌ردانی ١٣٩١ی هه‌تاوی، هه‌یئه‌تێکی کۆمیته‌ی حیزبی دێمۆکرات له ئوسترالیا به سه‌رپه‌رستیی محه‌ممه‌د هاشمی به‌رپرسی کۆمیته له‌گه‌ڵ لۆری فیرگیووسن، ئه‌ندامی پارلمانی فیدراڵی ئه‌و وڵاته کۆبووه‌وه.
له‌م دانیشتنه‌دا له‌سه‌ر پرسی کورد له کوردستانی ئێران، سیاسه‌تی سه‌رکوت و هه‌ڵاواردنی رێژیمی ئیسلامیی ئێران له نێوخۆی ئێران و به تایبه‌ت له‌هه‌مبه‌ر نه‌ته‌وه‌ی کورد، به‌رنامه‌ی ناوکیی رێژیمی ئێران و کێشه‌ی رێژیمی ئێران له‌گه‌ڵ وڵاتانی رۆژئاوایی تاوتوێ و ئاڵوگۆڕی بیر‌ورا کرا.
له‌م هاودیتنه‌دا له‌سه‌ر کێشه‌ساز بوونی رێژیمی ئیسلامیی ئێران له ئه‌گه‌ری مانه‌وه‌یدا بۆ وڵاتانی جیهان و جیران پێداگری کرایه‌وه و پشتگیری و هاوکاریی ئوپۆزسیۆنی راسته‌قینه‌ی رێژیمی ئێرانیان به پێویست وه‌سف کرد.
راگەیەنەکانی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران