کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هاوردە کردنی نەوت لە ئێراندا دەبێت ڕابگیردرێت

12:33 - 23 رەشەمه 2718

کوردستان میدیا: وەزیری خەزێنەداریی ئامریکا باسی لە چاوپۆشی ئەو وڵاتە سەبارەت بە هەناردەکردنی کاتیی نەوتی ئێران کردووە و دەبێت تەواوی وڵاتان هاوردەکردنی نەوت لە ئێراندا ڕابگرن.

ڕۆژی چوارشەممە، ٢٢ی ڕەشەمە، وەزیری خەزێنەداریی ئامریکا، "ئستیون منۆچین"، لە لێدوانێکدا بە وڵاتانی دنیای ڕاگەیاند، کە هاوردەکردنی نەوت لە ئێراندا ڕابگرن و چاوپۆشیی نەوتی ئێران کاتی بووە.

هەر لەم پێوەندییەدا، ڕۆژی چوارشەممە، ٢٢ی ڕەشەمە، "مایک پۆمپێئۆ"، وه‌زیری کاروباری دەرەوەی ئامریکا، ئیرادەی وڵاته‌كه‌ی بۆ به‌رده‌وامبوونی‌ گوشاره‌كانی بۆە مەبەستی دابەزاندنی ئاستی هه‌ناردەکردنی نه‌وتی ئه‌و وڵاته‌ بۆ ئاستی سفر ده‌ربڕی و داوای له‌ ڕێژیمی ئێران كرد، کە وه‌ک وڵاتێكی ئاسایی هه‌ڵسوكه‌وت بكات.

هەروەها برایان هۆک، نوێنەری تایبەتی ئامریکا لە کاروباری ئێراندا، باسی لەوە کردبوو، کە زۆربوونەوەی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا یارمەتیدەرە بۆ بەسفرگەیاندنی هەناردەکردنی نەوتی ئێران و خێراتر بەڕێوەچوونی ئەو پلانە.

دوای ئەوەی که سەرۆکی ئامریکا، دانڵد ترامپ، لە ڕێککەوتنی ناوکیی "بەرجام" کشایەوە، سزای ئابووریی بەسەر ڕێژیمی تاراندا سەپێندرا، کە بەو هۆیەوە هەتا ئێستا چەندین کۆمپانیا و بانکی بیانی لە ئێراندا چوونەتە دەرەوە.