کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هاوسەرئازاریی "دەروونی" لە ئێران زیادی کردووە

18:49 - 4 سەرماوەز 2721

بەپێی ئامارەکانی ناوەندی ئاماری ڕێژیمی ئێران، هاوسەرئازاریی "جەستەیی" لە وەرزی بەهاری ئەمساڵ بەنیسبەت وەرزی بەهاری ساڵی ڕابردوو حەوت لەسەد و هاوسەرئازاریی "دەروونی" ٨٦ لەسەد زیادی کردووە.

بەپێی ئاماری ناوەندی ئاماری ڕێژیمی ئێران لە ساڵی ١٣٩٩دا، لە کۆی ٨٠ هەزار و ١٨٧ حاڵەت پشکنینی پزیشکی یاسایی پەیوەندیدار بە هاوسەرئازاریی "جەستەیی"، ٩٦ لەسەدی پشکنینەکان پەیوەندیی بە ژنانەوە هەبووە.

هەروەها لە کۆی ١٨٢ هەزار پشکنینی پزیشکی یاسایی پەیوەندیدار بە هاوسەرئازاریی "دەروونی"، ٩٤ لەسەد پەیوەندیی بە ژنانەوە هەبووە و تەنیا دە لەسەدی پیاوەکان بۆ پشکنین سەردانی پزیشکیان کردووە.  

ئەوە لە حاڵێکدایە کە لە وەرزی بەهاری ١٤٠٠ی هەتاویدا لە کۆی بیست هەزار و ٧٣٥ پشکنینی پەیوەندیدار بە هاوسەرئازاریی "جەستەیی"، ٦٩٩ پشکنین بۆ ژنان و بیست هەزار و ٣٦ حاڵەت بۆ پیاوان ئەنجام دراوە.

هەروەها لەنێوان ٥٦ حاڵەتی پشکنینی پەیوەندیدار بە هاوسەرئازاریی "دەروونی" لە وەرزی بەهاری ئامساڵدا، ١٤ پشکنین بۆ پیاوان و ٤٢ پشکنین بۆ ژنان ئەنجام دراوە.