کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هاوسەرگیری لە ئێراندا به شێوەیەکی بەرچاو دابەزیوە

18:01 - 30 بانەمەڕ 2719

کوردستان میدیا: بەپێی ئامارەکان لە ئێراندا، لە ماوەیە هەشت ساڵی ڕابردوودا، هاوسەرگیری ٣٠ لەسەد دابەزیوە.

"حامید بەرەکاتی"، بەرپرسی ئیدارەی تەندروستیی حەشیمەت، باسی لەوە کردووە کە لە مەودایەکی هەشت ساڵەدا، واتە لە ساڵی ١٣٨٩ تا ساڵی ١٣٩٦ هەتاویدا، ڕادەی هاوسەرگیری ٣٠ لەسەد کەم بووتەوە.

به‌پێی ئەو ئامارە، لە ساڵی ١٣٨٩دا نزیکەی ٨٩٠ هەزار حاڵەتی هاوسەرگیری تۆمار کراوە، بەڵام ئەو ڕادەیە لە ساڵی ٩٦دا بۆ ٦٦٠ هەزار حاڵەت دابەزیوە.

هەروەها ساڵانە حاڵەتی هاوسەرگیری لە ئێراندا نزیکەی ٦ لەسەد کەم دەبێتەوە.

ئەو بەرپرسەی ڕێژیم لە هەمبەر بەرزبوونەوەی تەمەنی هاوسەرگیری باسی لەوە کرد کە لە ساڵی ٩٥دا، نێونجی تەمەنی هاوسەگیری لە کچاندا، ٢٤ ساڵ و لە کوڕاندا، ٢٧.٥ ساڵ بووە و ئێستا ئەو ڕێژەیە بەرزتر بووەتەوە.

نابراو وتی: "١١ میلیون گەنجی ٢٠ تا ٣٥ ساڵه لە وڵاتدا ناتوانن ژیانی هاوبەش پێک بهێنن."

خراپیی باری گوزەران، گرانی، بێکاری، هەژاری و بێمتمانەیی به داهاتوو لە کۆمەڵگای ئێرانی ژێر دەسەڵاتی ڕێژیمی ئیسلامیدا، ئەم دۆخەی خولقاندووە.