کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هاوسەری شەهید "عەبدولوەهاب مبارەکشاهی" کۆچی دوایی کرد

11:29 - 1 رەزبەر 2720

هاوسەری شەهید "عەبدولوەهاب مبارەکشاهی" لە شاری مەریوان لە تەمەنی ٨٧ ساڵیدا بەهۆی نەخۆشییەوە ماڵاوایی لە ژیان کرد.

ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ٣٠ی خەرمانان، خاتوو "گەوهەرتاج تەوحیدی" هاوسەری شەهیدێکی ڕێگای ڕزگاریی کوردستان، خەڵکی شاری نۆدشە، کۆچی دوایی کرد.

دایه "گەوهەرتاج" ژنێکی حیزبدۆست و نیشتمانپەروەر بوو و هەتا دواساتەکانی ژیانی وەفادار بە ڕێبازی شەهیدان مایەوە.

خاتوو "گەوهەرتاج" لە مەریوان فەوتی کرد و هەر لەوێ بە خاک سپێردراوە.

کاک "عەبدولوەهاب مبارەکشاهی" لە گەلاوێژی ساڵی ٥٨ی هەتاوی هاوڕێ لەگەڵ کۆمەڵێک تێکۆشەری هەورامان لەلایەن جینایەتکار "سادق خەڵخاڵی" حوکمی سێدارەیان بەسەردا سەپێندرا و ئیعدام کرا.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەرەخۆشی لە بنەماڵە، خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە شەریکی خەمیان دەزانێت.