کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هاوسەری شەهیدێکی ڕێگای ڕزگاریی کوردستان کۆچی دوایی کرد

11:45 - 28 خاکەلێوه 2720

خاتوو ''ئامین كاشانی'' هاوسەری شەهید ''ئیسماعیل كرمانج''، ڕۆژی سێشەممە ڕێكەوتی ٢٦ی خاکەلێوە، بەهۆی نەخۆشییەوە لە تەمەنی ٧١ ساڵیدا لە نەخۆشخانەیەكی شاری "ئۆرێبرۆی" لە وڵاتی سوید كۆچی دوایی كرد.

شەهید ''ئیسماعیل کرمانج''، ساڵی ١٣٥٩ی هەتاوی لە هێرشێکی دڕندانەی هێزە داگیرکەرەکانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران بۆ سەر كوردستان لە ناوچەی نەغەدە شەهید بوو.

خاتوو ''ئامینە'' پاش شەهیدبوونی هاوسەرەكەی، ئەركی بەخێوكردن و پێگەیاندنی منداڵەكانی كەوتە سەرشان و بە باشترین شێوە ئەو ئەركە قورسەی لەو بارودۆخە نالەبارەی كوردستاندا بەجێ گەیاند.

دواتر، هاوسەر و منداڵەکانی شەهید ''ئیسماعیل كرمانج''، لە ساڵی ١٣٧٨ی هەتاوی وەک پەنابەر ڕوویان کردە وڵاتی سوید و مافی پەنابەرییان لەو وڵاتەدا وەرگرت.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەرەخۆشی لە بنەماڵە، خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە شەریکی خەمیان دەزانێت.