ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ٤ی ڕێبەندانی ١٤٠٠ی هەتاوی، دایە "کوبرا چەوگانی" خێزانی شەهید "عەبدوڵڵا گلولە" بەهۆی بەساڵاچووییەوە لە شاری مەهاباد ماڵاوایی لە ژیان کرد.
دایە "کوبرا" دوای شەهیدبوونی شەهید "عەبدوڵڵا" بەوپەڕی ئەرکناسییەوە هەموو هەوڵێکی بۆ بارهێنان و پێگەیاندنی ٥ یادگاری هاوسەرەکەی دا و تا کۆتایی تەمەنی شانازیی بە ڕێبازی هاوسەرە شەهیدەکەیەوە دەکرد.
شەهید "عەبدوڵڵا گلولە" ساڵی ١٣٢٠ی هەتاوی لە شاری "مەهاباد" لەدایک بووە. دوای شۆڕشی گەلانی ئێران شەهید "عەبدولڵا" پەیوەستی ڕیزەکانی شۆڕش لە حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێراندا بوو.
ناوبراو لە ماوەی پێشمەرگایەتیدا کەسێکی شایی بەخۆ و پێشمەرگەیەکی خاکەڕا بووە و پلەی "سەرپەلـ"ـی لە ڕیزەکانی هێزی پێشمەرگەدا هەبووە.
بەداخەوە ساڵی ١٣٦١ی هەتاوی شەهید "عەبدوڵڵا" لە ناوچەی "قەرەداغ" بە ڕووداوی هاتوچۆ شەهید بوو و چووە ڕیزی شەهیدانی ڕێگای ڕزگاریی کوردستانەوە.
تەرمی دایە "کوبرا" بەوپەڕی ڕێزەوە لەلایەن خەڵکی ناوچەوە بە خاکی پیرۆزی کوردستان ئەسپێردرا.
حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەرەخۆشی لە بنەماڵە، خزم و کەسوکاری دایە "کوبرا" دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.