کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هاوسەری شەهێدیکی ڕێگای ڕزگاریی کوردستان کۆچی دوایی کرد

17:26 - 19 گەلاوێژ 2721

ڕۆژی یەکشەممە ١٧ی گەلاوێژ، دایە ''خەدیجە بڵاغی'' هاوسەری شەهید ''مەحموود کەرەمی'' لە شاری دێولان ماڵاوایی لە ژیان کرد.

دایە ''خەدیجە'' دوای شەهیدبوونی هاوسەرەکەی، ئەرکی گەورەکردن و پێگەیاندنی ٦ منداڵی بەوپەڕی لەخۆبردووییەوە وەئەستۆ گرتووە.

شەهید ''مەحموود کەرەمی'' ساڵی ١٣١٨ی هەتاوی لە ''کەرەونان'' سەر بە شاری قوروە لەدایک بووە.

ناوبراو کادری دەرجە ٤ی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بوو.

شەهید ''مەحموود'' لە ڕێکەوتی ٣٠ی سەرماوەزی ساڵی ١٣٥٩ی هەتاوی لە دەرگیری لەگەڵ هێزە دژە گەلییەکانی ڕێژیمی ئێران لە دێولان شەهید بووە و هەر لەوێ بە خاکی پیرۆزی کوردستان ئەسپێردراوە.

تەرمی دایە ''خەدیجە'' لەنێو ئاپۆڕای خەڵکی ناوچەکە بە خاکی پیرۆزی کوردستان ئەسپێردرا.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.