کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

١٦ هاووڵاتی لە سەقز بە کۆرۆنا گیانیان لەدەست دا

16:35 - 24 رەشەمه 2719

ئاماری گیان لەدەستداونی کۆرۆنا لە کوردستان و بەتایبەتی لە شاری سەقز بەرز دەبێتەوە؛ هەتا ئێستا ١٦ هاووڵاتی لە سەقز بە کۆرۆنا گیانیان لەدەست داوە.

بەپێی زانیارییەکان چەند کاتژمێر پێش ژنێکی تەمەن ٨٣ ساڵە بە ناوی "ع.س" کە بە گومانی تووشبوون بە کۆرۆنا لە نەخۆشخانەی "تەئمین ئیجتماعی" ئەو شارە لە دابڕگە دابووە گیانی خۆی لەدەست دا.

سەر لەبەیانی ئەمڕۆ ٢٤ی ڕەشەمە ژنێکی تەمەن ٧٥ ساڵەش به گومانی کۆرۆنا لە سەقز گیانی لەدەست داوە.

لە شارەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات، سەقز دۆخێکی زۆر نالەباری هەیە و تەنیا خەڵک خۆیان بۆ پێشگرتن لە کۆرۆنا هەوڵ دەدەن.

هەروەها بەپێی زانیارییەکان لە شارەکی "ڕاژان" سەر بە بەخشی سیلوانای ورمێ تاقیکاریی کۆرۆنا لە هاووڵاتییان دەریخستووە کە تووشبووی بە کۆرۆنا لەو شارەکەدا هەیە.

نەخۆشیی کۆرۆنا لە ئێران و کوردستاندا ڕۆژ لە دوای ڕۆژ بەرز دەبێتەوە بەڵام ڕێژیمی ئێران هەتا ئێستا هەنگاوێکی بۆ چارەسەریی ئەو قەیرانە هەڵنەگرتووە.