
ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی ٥ی جۆزەردان بە هەزاران هاووڵاتی لە شارەکانی باشووری ئێران بۆ پشتیوانی و هاودەردی لەگەڵ بنەماڵەی قوربانییانی ڕووداوی "مێترۆپۆل" خۆپیشاندانیان بەڕێوە برد.
خۆپیشاندەران لە شارەکانی "خوڕەمشەهر، ئابادان و بێهبەهان" هاتنە سەر شەقام و بە دانی دروشم بە دژی ڕێژیم و دەسەڵاتداران، ناڕەزایەتیی خۆیان دەربڕی و ڕق و تووڕەیی خۆیان لەهەمبەر دۆخی خراپی خەڵک نیشان دا.
ڕێژەی قوربانییانی ئەوە ڕووداوە هەتا ئێستا ٢٢ کەس ڕاگەیەندراوە و ٤٨ کەسیش بریندار بوونە. ئەوە لە حاڵێکدایە کە هەتا ئێستاش ئەو بینایە بە تەواوی پاکسازی نەکراوە.