کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هاووڵاتییان لە کوردستان و ئێراندا ناتوانن کەلوپەلی نوێ بۆ ماڵ بکڕن

17:28 - 30 رەزبەر 2721

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی "کوردستان میدیا"، هاوڵاتییان لە سنە و زۆربەی شارەکانی دیکەی کوردستان، ناتوانن کەلوپەلی نوێ بۆ نێو ماڵەکانیان بکڕن.

هاوڵاتییان لە سنە ناچارن بۆ دابینکردنی پێداویستییەکانیان کەلوپەڵی کۆن بکڕن کە زۆر جار ئەو کەلوپەلانە بە کەڵکی بەکارهێنان نایەن.

ئەو کەلوپەلانە لە کەرەستەی نێوماڵ هەتا جلوبەرگ بەخۆیانەوە دەگرن.

هەروەها بەهۆی سیاسەتە دژەمرۆڤییەکانی ڕێژیمی ئێران و دۆخی خڕاپی ئابووری لە کوردستان "پەراوێزنشینی، کارتۆنخەوی و گیرۆدەبوون بە ماددەسڕکەرەکان" باڵی بەسەر سنە کێشاوە.

لە ئێستادا لە ئیران و کوردستان، زیاتر لە ٣٠ هەزار کەس لەژێر هێڵی ڕەهای هەژاریدا ژیان دەکەن.