![](/weney-mallperr/9281.jpg)
کوردستان میدیا: شارستانی دەڕەشار لە پارێزگای ئیلام جەمسەری کانزا سرووشتییەکانی ئەو ناوچەیەی کوردستانی رۆژهەڵاتە، بەڵام داهاتی ئەو کانزایانە هیچ سوودێکی بۆ هاووڵاتییانی کورد نییە.
شارستانی دەڕەشار لەبوارەکانی کشتوکاڵ، گەشتیاری و کانزاکانەوە یەکێک لە شارە دەوڵەمەندەکانی کوردستانە و سەرەڕای ئەمەش نزیک بە ٧٠ هەزار کوردی ئەو ناوچەیە لەگەڵ کێشەی بێکاری و نەبوونی پیشەسازی بەرەوڕوون.
شارستانی دەڕەشار لە ١٢٠ کیلۆمیتری باکووری ئیلام هەڵکەوتووە و ٩٠٠ کیلۆمیتری چوارگۆشە پانتایی هەیە.
هاوکاری نەکردنی بانکەکان لەگەڵ سەرمایەدانەرانی خۆجێیی بۆ ئاسانکاری لە کەرتی بەرهەمهێنان و سەرمایەداناندا، بەرتیل خۆری و پارە کۆکردنەوە بە پاڵپشتیی ئیمکاناتی رێژیم، سیستمی بەڕێوبەری گەندەڵ، خاوفرۆشتنی ماددە کانزایییەکان و روانگەی ئەمنیەتیی رێژیمی ئیسلامیی ئێران بۆتە هۆی ئەوەیکە چوار پارێزگای رۆژهەڵاتی کوردستان هیچ پێشکەوتنێکی ئابووری بەخۆیەوە نەبێت.
هەر لەم پێوەندییەدا، سەرەڕای بوونی رێژەیەکی زۆری ماددە کانزایییەکان، پارێزگای سـنە لە بواری پیشەسازیدا، لە پلەی کۆتایی پارێزگاکانی ئێراندایە و هەنووکە بەهۆی داشکانی ئابووری، لەسەدا ٧٠ی کارگە پیشەییەکانی ئەو پارێزگایە داخراون یان لە حاڵی داخراندان.