کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هاووڵاتییه‌کی کورد له‌ ورمێ ده‌سبه‌سه‌ر و راپێچی به‌ندیخانه‌ کرا

17:47 - 26 گەلاوێژ 2712

کوردستان میدیا: هاووڵاتییه‌کی کورد له‌ شاری ورمێ به‌ تۆمه‌تی هاوکاریی حیزبێکی دژبه‌ری رێژیمی ئێران، ده‌سبه‌سه‌ر کرا.


به‌گوێره‌ی راپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵده‌ریی موکریان، هاووڵاتییه‌کی کوردی خه‌ڵکی شاری ورمێ به‌ناوی ئه‌میر ئه‌سپا له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌تییه‌کانی رێژیمی ئیسلامیی ئێرانه‌وه‌ ده‌سبه‌سه‌ر راپێچی به‌ندیخانه‌ کراوه‌.
به‌پێی هه‌مان سەرچاوه، تۆمه‌تی ئه‌و هاووڵاتییه‌ هاوکاریی حیزبێکی دژبه‌ری رێژیمی ئێران راگه‌یه‌نراوه.