کوردستان میدیا: هاووڵاتییەکی خەڵکی لوڕستان لە لایەن دادگای ئینقلابی شاری خوڕەمئاواوە بانگهێشت کرا.
هاووڵاتییەکی لوڕ بە ناوی "محەممەد ڕەفیعی"، خەڵکی پارێزگای لوڕستان، لە لایەن دادگای ئینقلابی خوڕەمئاواوە بانگیهێشت و لێپێچینەوەی لێ کرا.
ئەو هاووڵاتییە بە تۆمەتی "پڕۆپاگەندە دژی نیزام" و " بێڕێزی بە عەلی خامنەیی" به سێ ساڵ زیندان مەحکووم کراوە.
بەرپرسانی دەزگا و ناوەندە ئەمنییەتییەکانی ڕێژیمی ئێسلامیی ئێران، لە جیاتی یارمەتی و هاوکاریی خەڵک لێقەوماوی لوڕستان بە بیانووی جۆراوجۆر هاووڵاتییان دەسبەسەر دەکەن.
هاووڵاتییانی لافاولێدراوی پارێزگای لوڕستان و ئەهواز لە دژواترین دۆخدا دەژین، بەڵام ڕێژیمی ئێران لە ترسی ناڕەزایەتییەکانی خەڵک لە ڕێگای هێزەکانی خۆی و هێنانی حەشدی شەعبییەوە لە بیری سەرکوتی خەڵکدایە.