کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هاووڵاتییەک لە مەهاباد بە تەقەی هێزەکانی ڕێژیمەوە دەکوژرێت

16:03 - 23 سەرماوەز 2720

هێزەکانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران لە مەهاباد هەوڵ دەدەن هاووڵاتییەک دەسبەسەر بکەن، بەڵام هاووڵاتییەک بە ناوی "سەلاح محەممەدیی ئەقدەم" بە تەقەی هێزەکانی ڕێژیم گیانی لەدەست دەدات.

بەپێی زانیارییەکانی گەیشتوو بە ماڵپەڕی "کوردستان میدیا" ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ٢٣ی سەرماوەز لە گەڕەکی "کانیی سۆفی ڕەشید" لە مەهاباد هێزەکانی ڕێژیمی ئێران بە مەبەستی دەسبەسەرکردنی کەس یان کەسانێک هەڵدەکوتنە سەر ماڵی هاووڵاتییەک کە ڕوون نییە کاسبکار بووە یان یان هەر شتێکی دیکە و تەقە لە هاووڵاتییان دەکەن.

بەپێی زانیارییەکان دوای ئەوەیکە هێزەکانی ڕێژیم بە دوای ئەو کەسە یا کەسانە دەکەون و تەقەیان لێ دەکەن؛ نانەوخانەیەک لە ٢٠٠ میتریی ماڵەکەوە دەبێت کە دوای ڕاونانی ئەم کەسە یان کەسانە و تەقەکردن لە هەر دوو لا؛ کەسێک بە ناوی "سەلاح محەممەدیی ئەقدەم" کوڕی "مستەفا" کە کرێکاری ناونەواییەکه دەبێت گیانی لەدەست دەدات.

هەر لەو ڕووداوەدا چەند کەسێکی دیکەش بە دەستی هێزە جینایەتکارەکانی ڕێژیمی ئێران بریندار دەبن.