
ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی ١٤ی خەزەڵوەر هاووڵاتییەک لە بەرزاییەکانی شاری "مەلەکشا"ی پارێزگای ئیلام بەهۆی هەورەتریشقەوە گیانی لەدەست دا.
لەو ڕووداوە سروشتییەدا ٢ هاووڵاتیی تەمەن ٣٥ ساڵان زیانیان بەرکەوت کە یەکێکیان بەهۆی توندیی ئازارەکەیەوە لە شوێنی ڕووداوەکە گیانی لەدەست دا.
ساڵانە لە وەرزی باریندا هاووڵاتییان لە کوردستان بەهۆی ڕووداوە سروشتییەکانی وەک "لافاو و هەورەتریشقە" خەساری ماڵی و گیانییان بەر دەکەوێت.