کوردستان میدیا: هاووڵاتییەکی کوردی شاری بۆکان پاش دەسبەسەر کران، لەلایەن هێزە ئینتزامییەکانەوە لە شاری تاران بە شێوەیەکی گوماناوی گیانی لێ ئەستێنرا.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، هاشم پینەچی کوڕی محەممەد، خەڵکی ئاوایی جامەردی بۆکان ماوەی مانگێگ لەمەوبەر لە شەقامی وەلیعەسری شاری تاران لەلایەن هێزە ئینتزامییەکانی رێژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە دەسبەسەر کراوە.
یەکێک لە نزیکانی بنەماڵەی پینەچی بە ماڵپەڕی کوردستان میدیای راگەیاند، هاشم (محەمەدە رەش) پاش دەسبەسەر کران رەوانە زیندان کراوە و بە شێوەیەکی گوماناوی گیانی لەدەست داوە.
ئەو هاووڵاتییە کە نەویست ناوی ئاشکرا بکرێت وتیشی، بنەماڵەی هاشم دوای یەک مانگ بەدوادا چوون، رێکەوتی ٢٥ی رێبەندان توانیویانە تەرمی ئەو هاووڵاتییە وەربگرنەوە.
هاشم پینەچی لە دایک بووی ساڵی ١٣٥٢ی هەتاوی و ماوەی چەند ساڵ بوو لە شاری تاران سەرقاڵی کاری جۆشکاری بوو.
هەتا بڵاو بوونەوەی ئەو هەواڵە هۆکاری کوژرانی ئەو کرێکارە روون نەبۆتەوە.
تەرمی هاشم پینەچی سەرلەبەیانیی رێکەوتی ٢٦ی رێبەندان لە گۆڕستانی جامەرد ئەسپەردەی خاک کرا.
هەر لەو پێوەندییەدا چەند رۆژ لەمەوبەریش هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری مەریوان بەناوی عیسا غوڵام وەیسی بەهۆی ناڕەزایەتی دەربڕین بە هێزە ئینتزامییەکانی کەڵانتەری ١١ی مەریوان دراوەتە بەر لێدان و لە ئەنجامدا گیانی لەدەست داوە.