کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هاووڵاتییەکی کورد بەهۆی هەڵەی پزیشکییەوە گیانی لەدەست دا

12:20 - 15 سەرماوەز 2719

کوردستان میدیا: بەهۆی کەمتەرخەمیی پزیشکی لە نەخۆشخانەیەکی تاران، هاووڵاتییەکی خەڵکی سەقز دانیشتووی تاران، گیانی لەدەست دا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، "ئارام ڕووزگەرد"، لاوێکی خەڵکی سەقز بەهۆی هەڵەی پزیشکیی پزیشکانی نەخۆشخانەیەکی تاران، گیانی لەدەست دا.

"ئارام" دانیشتووی تارانە کە به‌هۆی نەخوشیی ئانفۆڵانزاوە سەردانی نەخۆشخانە دەکات.

ناوبراو بەهۆی نووسین و تەزریقی دەرمانیی هەڵەوە، گیانی لەدەست داوە.

ئەم لاوە کوردە لە دوای هاتنەوەی لە لای دوکتور، تووشی ڕشانەوەی خوێن بووە.

تەرمی "ئارام" دوای ئەوەیکە لە تاران گەڕاوەتەوە بۆ سەقز و ڕادەستی بنەماڵەکەی کراوەتەوە، ئیزنیان پێ نادەن کە لەو کیسەی تایبەتەدا بیهێننە دەرەوە.

هەروەها بە بنەماڵەی ناوبراویان وتووە، نابێ تەرمەکەی لەو کیسەیە بێننە دەرەوە، چونکە نەخۆشییەکی واگیری هەیە.