کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هاووڵاتییەکی کورد لە كاتی هه‌ڵاتن له‌ده‌ست هێزكانی رێژیم گیانی لەدەست دا

10:47 - 1 رێبەندان 2719

کوردستان میدیا:هاووڵاتیییەکی کورد لە شاری "شنۆ" لە به‌ر ئەوەیکە نەکەوێتە دەستی هێزەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە هه‌ڵدێ و لە ئەنجامدا بە هۆی سەرما گیانی لە دەست دەدات.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەماڵپەڕی کوردستان میدیا، ڕۆژی یەکشەممە، ٢٩ی بەفرانباری ١٣٩٨ی هەتاوی، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "هەژار محەممەد ئەمینی" تەمەن ٢٤ ساڵ، کوڕی "حەسەن" خەڵکی گوندی "میراوێ"ـی سەر بە شاری "شنۆ" دوای ئەوەیکە هێزه‌كانی ڕێژیم ده‌چنه‌ به‌ر ماڵیان بۆ ده‌سبه‌سه‌ركردنی و ئه‌ویش له‌چەنگیان هه‌ڵدێ و له‌ نێوان گوندی "میراوێ و پێگه‌ڵه"‌ له‌ سه‌رمادا ده‌كه‌وێ و بریندار ده‌بێ.

ناوبراو لەو ڕاکردنەدا دەچێتە ناو بەفر، بەڵام بە هۆی كه‌وتن و سەرما و سۆڵە تووشی خوێنڕێژیی و له‌كاركه‌وتنی گورچیلە دەبێت و گیانی لە دەست دەدات.

هه‌ژار محەممەد ئه‌مینی، بەهۆی ئەوەیکە له‌ لایه‌ن كه‌سانی سه‌ر به‌ رێژیم هه‌ڕێشه‌ی لێ كرابوو و لەمێژ بوو لەژێر چاوەدێریی هێزە ئیتلاعاتییەکاندا بووە، بۆ ئەوەیکە دەسبەسەر نەکرێت هەڵدێت و شه‌هید ده‌بێ.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، سەرەخۆشی لە بنەماڵە، خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە شەریکی خەمیان دەزانێت.