کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هاووڵاتییەکی کورد لە سەلاس باوەجانی بە تەقەی هێزەکانی رێژیم گیانی لە دەست دا

22:17 - 9 گەلاوێژ 2714

کوردستان میدیا: لە ناوچەی شێخ سڵە سەربە شارستانی سەلاس باوەجانی، تەقەی راستەوخۆی هێزە نیزامییەکانی رێژیمی ئیسلامیی ئێران گیانی هاووڵاتییەکی کوردی ستاند.


بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە کوردستان میدیا، رۆژی پێنجشەممە رێکەوتی ٩ی گەلاوێژی ١٣٩٣ی هەتاوی لە شوێنێک بەناوی \'\'سەرپان\'\' لەناوچەی \'\'شێخ سڵە\'\'ی سەلاس باوەجانی ئەو رووداوە هاتووەتە ئاراوە.

ناسنامەی ئەو هاووڵاتییە کوردە \'\'حوسێن قادرنژاد خەڵکی بانی هوویە\'\' راگەیەنراوە و بەگوێرەی ئەم راپۆرتە، هێزەکانی رێژیمی ئێران بە گومانی \'\'هەڵگرتنی کەلوپەلی قاچاخ\'\' تەقەیان لە ئۆتۆمبێلی ئەو هاووڵاتییە کردووە و لە ئەنجامدا کوشتوویانە.

تەرمی ئەو هاووڵاتییە پاش کوژران رەوانەی نەخۆشخانەی شاری جوانڕۆ کراوە.

لەم پێوەندییەدا ئێوارەی رۆژی چوارشەممە رێکەوتی ٨ی گەلاوێژ هاووڵاتییەکی دیکەی کوردی خەڵکی کامیاران بەناوی جبرەییل مستەفایی بە زەبری گوللـەی هێزەکانی ئیدارەی ئاگاهی کوژرا.