کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هاووڵاتییەکی ئێرانی لە ڕانیە خنکا

12:29 - 7 بانەمەڕ 2719

کوردستان میدیا: ڕاگەیاندنی پولیسی ڕانیە، هەواڵی مەرگی هاووڵاتییەکیی ئێرانیی پشتڕاست کردووەتەوە و ڕایگەیاندووە، ئەم هاووڵاتییە بە پەت خنکاوە.

ئێوارەی ڕۆژی هەینی، ٦ی بانەمەڕ، کاتژمێر ٦ و ٣٠ خولەک، تەرمی هاووڵاتییەکی بە ڕەچەڵەک ئێرانی بە ناوی (ف ـ ئـ ) ، گەیندراوەتە نەخۆشخانەی گشتیی شاری ڕانیە کە بە پەت لە هۆتێلی "بیتوێن مۆڵ" خنکاوە.

تاکوو ئێستا پشتڕاست نەکراوەتەوە کە ئەم هاووڵاتییە خۆی خنکاندووە یان خنکێندراوە، بۆیە تەرمەکەی ڕەوانەی پزیشکی دادوەریی شاری سلێمانی کراوە، هەتاکوو هۆکاری ڕاستەقینەی خنکانەکەی دیاری بکرێت.

ئەم هاووڵاتییە، لەدایکبووی ١٣٥٤ی هەتاوی و کاسب بووە و ڕەگەزنامەی وڵاتی "فەنلاند"ی پێ بووە.

بۆ مەرگی ئەم هاووڵاتییە دۆسیە کراوەتەوە و لێکۆڵینەوە لەسەر ڕووداوەکەش بەردەوامە.