کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هاووڵاتێکی سوننە مەزهەب لە ئەهواز حوکمی زیندانیی بەسەردا سەپا

12:33 - 14 بەفرانبار 2720

"مستەفا هلالی" هاووڵاتییەکی سوننە مەزهەب لە ئەهواز بە تۆمەتی ئەمنییەتی، ١٤ ساڵ زیندانیی تەعزیریی بەسەردا سەپێندرا.

هێزە ئەمنییەتیەکانی ڕێژیم بۆ دانپێدانانی ئەو هاووڵاتییە بە تۆمەتەکەی، ناوبراویان ئازار و ئەشکەنجە داوە.

حوکمی زیندانیی "مستەفا هلالی" لە حاڵێکدایە کە چەند ڕۆژ پێش سێ هاووڵاتی لە زیندانی "وەکیڵ ئاباد"ی "مەشهەد" بە تاوانی ئەندامیەتی لە گرووپی "فورقان" ئێعدام کران.

لەو پەیوەندییەدا دوو هاووڵاتیی سوننە مەزهەبی بەلووچ لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کراون و پێیان ڕاگەیەندراوە ئەگەر خزم و کەسەکانیان لە دەرەوەی وڵات دەست لە چالاکیی سیاسی هەڵنەگرن و نەگەڕێنەوە بۆ ئێران، ئەو دوو کەسە ئێعدام دەکەن.