کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هاوپێوەندی بۆ ئازادی و بەرابەری لە ئێراندا بانگەوازێکی بڵاو کردەوە

11:35 - 10 رەشەمه 2718

کوردستان میدیا: هاوپێوەندی بۆ ئازادی و بەرابەری لە ئێراندا بە مەبەستی پشتیوانی لە مانگرتنی سەرتاسەریی فەرهەنگیان لە ئێراندا بانگەوازێکی بڵاو کردەوە.

دەقی ئەو بانگەوازە بەم چەشنەیە:

"هاوپێوەندی بۆ ئازادی و بەرابەری لە ئێراندا"

پشتیوانی لە مانگرتنی سەرتاسەریی فەرهەنگیان لە ئێراندا دەکەین

شۆرای هاوئاهەنگیی دامەزراوە سێنفییەکانی فەرهەنگیانی ئیران بە دەرکردنی بانگەوازێک لە ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ٦ی ڕەشەمە، داوای لە مامۆستایانی سەرتاسەری وڵات کردووە لە ڕۆژانی ١٢، ١٣ و ١٤ی ڕەشەمەی ٩٧دا لە دەفتەری قوتابخانەکانی خۆیاندا مان بگرن لە بەشداری بۆ سەر کلاسەکانی دەرس خۆ ببوێرن.

ئەم بانگەوازەی شۆرای هاوئاهەنگیی دامەزراوە سێنفییەکانی فەرهەنگیانی ئێران، لە درێژەی ناڕەزایەتییەکانی فەرهەنگیانی شوغڵدار و خانەنشینکراو و بە تایبەت مانگرتنەکانی ڕەزبەر و خەزەڵوەری ئەمساڵ کە بە بەشداریی بەرچاوی فەرهەنگیان بەڕێوە چوو، دەرکراوە.

فەرهەنگیان لە ماوەی ساڵانی ڕابردووداو بە شێوەی جۆراوجۆر سەرەڕای ئەوەیکە ناڕەزایەتییان لە سیستەمی پەروەردەی ئێران دەربڕیوە، به نیسبەت مووچە و حقووقی فەرهەنگیان ناڕەزایەتییان دەربڕیوە.

وڵامی حکوومەتی ئیسلامیی لە ئێراندا بەو داواکارییە ڕەوایە، لە هەموو بوارەکاندا، هێرش بۆ سەر کۆبوونەوەکان، لێدان و بێ‌ڕێزی، دەرکردن لەسەر کار، دەسبەسەرکردن و زیندانیکردنی مامۆستایان بووە. لەو پێوەندییەدا، یەکەمین داواکاریی لەو بانگەوازەدا لە ڕۆژانی ١٢، ١٣ و ١٤ی ڕەشەمەی ٩٧دا ئازادیی چالاکانی سێنفی و فەرهەنگی و داخرانی هەموو دۆسیەکان لەو پێوەندییەدا دایە.

فەرهەنگیان بە پێداگری لەسەر مافی مەدەنیی خۆیان، بوونی دامەزراوە سێنفییەکانی خۆیان وەک دووهەمین داوکاری، خستووەتە بەر دەست. لە داواکارییەکانی دیکە، دابینکردنی بوودجەی پێویست و گونجار بۆ پەروەردە و ڕاهێنان، ڕاگرتنی سیاسەتی بە پارەکردنی قوتابخانەکان، یەکسانیی مووچەی فەرهەنگیانی خانەنشینکراو لەگەڵ شوغڵدارەکان و بردنەسەرووی ئەو مووچەیە بۆ زیاتر لە هێڵی هەژای و سڕینەوەی هەموو گرێبەستەکان لەگەڵ بیمەی ناکارامەن.

"هاوپێوەندی بۆ ئازادی و بەرابەری لە ئێراندا"، سەرەڕای ئەوەیکە بە هەموو هێزەوە پستیوانی لە مانگرتنی فەرهەنگیان دەکات، داواکاریشە توێژە جۆراجۆرەکان خەڵک و بە تایبەت قوتابیان و خوێندکاران بەپیر ئەو بانگەوازەوە بێن و دەنگی ناڕەزایەتییان بەرزتر بکەنەوە.

"هاوپێوەندی بۆ ئازادی و بەرابەری لە ئێراندا"

٩ی ڕەشەمەی ١٣٩٧ی هەتاوی

٢٨ی فێوریەی ٢٠١٩ی زایینی