کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هاوپەیمانی عەڕەبی: فڕۆکەخانەی سەنعا، بووەتە مۆڵگەی سپای پاسداران و حیزبوڵڵای لوبنان

12:32 - 8 سەرماوەز 2721

حوسییەکان لە مانگی فێڤرییەی ڕابردووەوە، سەرەڕای هەموو بانگەواز و ئاگادارییە نێونەتەوەییەکان و بە گرینگینەدان بە هەوڵەکان بۆ ڕاگرتنی شەڕ، هێرشی خۆیان بۆ سەر ناوچەی "مارب" درێژە پێ داوە.

هاوپەیمانی عەرەبی ڕایگەیاند: "فڕۆکەخانەی سەنعا بۆ سپای پاسداران و حیزبوڵڵای لوبنان بووە بە شوێنی هێرش بۆ دەرەوەی سنوورەکان".

ئەو هاوپەیمانییە ڕۆژی یەکشەممە ٢٨ی نوامبر لە ڕاگەیەندراوێکدا جەختی کردەوە کە حوسییەکان بە یارمەتیی سپای پاسداران و حیزبوڵڵای لوبنان، فڕۆکەخانەی سەنعا، خەڵکی ئاسایی و دامودەزگای نێو شاریان کردووەتە ئامانج.